داواکاری گشتی شاهانە لە بەریتانیا، رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، نوێل کلارک ئەکتەر و دەرهێنەری بەریتانی شەش تۆمەتی تاوانی دەستدرێژی و گێچەڵی سێکسی ئاڕاستە کراوە، لەوانەش یەک تۆمەتی دەستدرێژی جەستەیی.
داواکاری گشتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەم بڕیارە دوای سکاڵای پێنج ئافرەت هات لەبارەی ڕووداوێک لە نێوان ساڵانی 2007 تا 2016. تۆمەتەکان دوو گێچەڵی سێکسی و سێ تۆمەتی سیخوڕیکردن و یەک دەستدرێژی جەستەیی لەخۆدەگرن.
بڕیارە نوێل کلارک لە 21ی تشرینی یەکەمی 2026 لە دادگای وێستمنستەر لە لەندەن ئامادە بێت بۆ دەستپێکردنی ڕێکارە یاساییەکان.
پۆلیس باسی لەوە کرد، لێکۆڵینەوەکان لە ئەیلوولی 2025 دەستیان پێکردووەتەوە. نوێل کلارک لە 2021ـدا هەموو تۆمەتەکانی ڕەتکردبووەوە، بەڵام لە ئابی 2025ـدا دۆسییەی ناوزڕاندنی دژی ڕۆژنامەی گاردیان دۆڕاند.

