zagros news agency

ئامادەبوونی ئەستێرەکانی “Stranger Things” لە فێستیڤاڵی تورێنتۆ

شاری تورێنتۆ بووەتە شوێنی کۆبوونەوەی ئەستێرەکانی هۆڵیوود هاوشان لەگەڵ بەڕێوەچوونی خولی 51مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تورێنتۆ.

 

لەم چالاکییەدا ئامادەبوونی بەهێز و بەرچاو لەلایەن ئەستێرەکانی “Stranger Things” و ناوە دیارەکانی سینەما و تەلەڤزیۆن دەبینرێت لە ئاهەنگ و چالاکی تایبەت کە لەگەڵ نمایشکردنی فیلمەکان و رێوڕەسمی فەرشی سوور ساز دەکرێن.

 

فێستیڤاڵەکە تا 20 ئەیلوول بەردەوام دەبێت و رۆژەکانی سەرەتای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە کە دروستکەرانی سینەما و ئەستێرەکان دوور لە نمایشە فەرمییەکان کۆدەکاتەوە.

 

لە دیارترین کۆبوونەوەکان دەرکەوتنی دەیڤد هاربر و چارلی هیتۆن بوو لە تو تورێنتۆ لە کاتی چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکەدا. دەرکەوتنیان لە ناو چالاکییە پەیوەندیدارەکانی پێشەسازی سینەمادا بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “28 Years Later” لە سینەماکاندا

ART

لە هەولێر رێوڕسمی ڕێزگرتن لە مارف خەزنەدار بەڕێوەچوو

ART

یەکەمین پێشانگەی کتێبی کوردی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

ART