ڕێکخەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک لە هەژماری فەرمی خۆیان هەواڵێکی خۆشیان بۆ گەنجانی بەهرەمەند و حەزلێکرانی بواری سینەما بڵاوکردەوە، تێیدا پڕۆژەیەکی ڕاهێنانی ئەکادیمی و پراکتیکی بۆ پەرەپێدانی توانای فیلمسازانی گەنج ڕادەگەیەنن.
ئەم پڕۆژەیە وەک دەرفەتێکی زێڕین سەیر دەکرێت بۆ ئەوەی بەشداربووان لە بوارە جیاوازەکانی دەرهێنانی سینەمایی، نووسینی سیناریۆ، بەرهەمهێنان و وێنەگرتنی سینەمایی، شارەزایی و زانیاریی بنەڕەتی بەدەستبهێنن لەو پۆلە یاخود بوارەی کە خۆیان هەڵی دەبژێرن.
هاوکات، بەرنامەکە ژینگەیەکی لەبار دەخوڵقێنێت کە تێیدا بەشداربووان هاوکاری لەگەڵ بەهرەمەند و خاوەن تواناکانی دیکەدا دەکەن بە مەبەستی پەرەپێدان و جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی فیلمی دیار و سەرکەوتوو.
یەکێک لە خاڵە هەرە گرنگ و بەهێزەکانی ئەم پڕۆژەیە، ئەوەیە کە وەک بەشێک لە بەرنامەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک، دەرفەتێکی مەزن بە بەشداربووان دەدات تاوەکو پڕۆژە و بیرۆکەکانیان پێشکەشی پاڵپشتیکاران و سپۆنسەرە چاوەڕوانکراوەکان بکەن، بە ئامانجی ئەوەی خەیاڵ و بیرۆکەکانیان بگۆڕن بۆ فیلمێکی ڕاستەقینە لەسەر پەردەی سینەما.
ئەم پڕۆژەیە بە هاوبەشی لەلایەن پەیمانگەی گۆتە لە عێراق، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک و پەیمانگەی فەرەنسیلە هەرێمی کوردستا ئەنجام دەدرێت.
ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە دیاریکردنی دوا مۆڵەتیان بۆ پێشکەشکردن ڕاگەیاندووە کە تا ڕێککەوتی 7ـی تشرینی دووەمی 2026ـە و داوا لە ئارەزومەندان دەکەن لە ڕێگەی ئەم [suspicious link removed]ـەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

