ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، به‌ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سیروان عوسمان به‌رێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌وادارانی هونه‌ر، پێشانگەی شێوه‌كاری تایبەتی هونەرمەند کەژاڵ حوسێن پەناهی، بە ناونیشانی “ئاوری خەیاڵ” لە گەلەریی میدیا كرایه‌وه .
لەو پێشانگەیەدا، کۆمەڵێک وێنەی زاده‌ی خەیاڵ و بەرهەمی هونەریی جیاوازی هونه‌رمه‌ند خرانە ڕوو، هەر یەکەیان بە زمانی ڕەنگ و هێما و شێوە، جیهانێکی تایبەت لە خەیاڵ و هەست و بیرکردنەوەی هونەرمەندیان لەباره‌ی پرسی ئافره‌ت دەگێڕایەوە.
وێنەکان، تەنیا وێنەکێشان و هارمۆنیای ره‌نگ و شێوه‌ی ئافره‌ت نه‌بوون، بەڵکو گوزارشتیان له دەربڕینی جیهانی ناوەوەی مرۆڤ، ئازادی و خەیاڵ و توانای داهێنان ده‌كرد؛ بەجۆرێک هونەرمەند لە ڕێگەی ئەم جۆرە بەرهەمانەوە، ڕاستی و خەیاڵ تێکەڵ دەکات و دەرگایەکی نوێ بۆ بینینی ژیان و سروشت و بوون دەکاتەوە.

