رایۆت رۆز، کوڕی سێ ساڵانی ئەستێرەی جیهانی ریهانا و گۆرانیبێژی راپ ئایساپ رۆکی، بۆ یەکەمجار لەسەر بەرگی گۆڤارێکی ناوداری جیهانی دەرکەوت و بەشداریی لە دانیشتنێکی تایبەتی وێنەگرتندا کرد، تێیدا بووە جێگەی سەرنجی جیهانی مۆدە و گۆڤارە نێودەوڵەتییەکان.
ریهانا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام پێشوازی لەم رووداوە کرد، کۆمەڵێک وێنەی بەرگەکانی بڵاوکردەوە و تەنیا ناوی کوڕەکەی نووسی وەک دەربڕینێک بۆ خۆشحاڵیی خۆی بەم ئەزموونە.
رایۆت رۆز لەسەر 6 بەرگی جیاوازی ژمارە 66ـی گۆڤارەکە بۆ وەرزی زستان و بەهاری 2027 دەرکەوت، ئەمەش لە چوارچێوەی دانیشتنێکی وێنەگرتندا بوو بە ناونیشانی “Riot Rose” کە لەلایەن وێنەگر ئۆلیڤەر هادلی بێرچ جێبەجێ کرا.
لە یەکێک لە وێنەکاندا منداڵەکە بە جلوبەرگێکی رەش و سپی و کڵاوێکی فەرووی گەورەوە دەردەکەوێت، لە بەرگێکی دیکەشدا دەستەواژەیەکی فەرەنسی نووسراوە بە واتای ئەستێرەکان هەر بە ئەستێرەیی دەمێننەوە.
هاوکات ریهانا لە یەکێک لە بەرگەکاندا لە تەنیشت کوڕەکەی بە هەمان ئەو جلە سوورەوە دەرکەوتووە لە 2023 لە نمایشی پشووی یاریی سووپەر بۆڵ پۆشیبووی، ئەو کاتەی دووگیان بوو بە رایۆت رۆز. منداڵەکە خشڵی گرانبەها و جلوبەرگی براندە جیهانییەکانی پۆشیوە کە لەلایەن دیزاینەر جەلیل ویڤەرەوە دیزاینکراون.

