دوێنێ شەو ساتێکی لەبیر نەکراو بوو بۆ ئینگلیزەکان دوای ئەوەی توانیان بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ ئیسپانیای پاڵەوانی مۆندیال تێکبشکێنن،کە ئیسپانیا زنجیرەیەکی زۆری نەدۆڕانی هەبوو بەدوای یەکتری،بەڵام ئینگلتەرا بووە ڕێگری زیاتر.
شایەنی باسە هەندێک ڕووداوی یارییەکە بوونە جێگای باسی میدیاکان لەوانە هوتافی بەردەوامی هاندەرانی ئینگلتەر،کە لەکاتی یارییەکە دەیانگوت؛لامین کوا باڵۆندۆرەکەت؟
یان دەیانگوت؛ هاری کەین باشترین یاریزانی جیهانە
ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە لەمیدیاکاندا.
هەر چەند هەفتەیەک بەر لەئێستا بوو هاری کەینی ئینگلیزی توانی خەڵاتی باڵۆندۆر وەکو باشترین یاریزانی جیهان بباتەوە دوای ئەوەی ڕکابەرییەکەی لە لامین یەماڵ و کیلیان مباپێ بردەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

