zagros news agency

بێن ئەفڵێک هەستی نەرێنی سەبارەت بە فیلمی “Justice League” دەردەبڕێت

ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكی بن ئەفڵێک وردەکاری ئەو ماوەیەی گێڕایەوە کە بە یەکێک لە خراپترین قۆناغەکانی ڕێڕەوی هونەری خۆی ناوی برد، لە کاتی بەشداریکردن لە وێنەگرتنی فیلمی  “Justice League”و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دووبارە وێنەگرتنی کارەکە دوای دوورکەوتنی دەرهێنەر زاک سنایدر ئەزموونێکی سەخت بوو.

 

لە کاتی دەرکەوتنی لە پادکاستێکدا، بن ئەفڵێک ڕوونی کردەوە، ئەزموونەکەی زۆر نەرێنی بوو بەهۆی چەند هۆکارێکەوە کە هەندێکیان پەیوەندییان بە بارودۆخەی کەسی ئەوکاتەوە هەبوو، هەروەها هەندێکی دیکەیان پەیوەندییان بە ڕووداوە ئازاراوییەکانی تیمی کارکردنەوە هەبوو.

 

هەروەها گوتی، ئەزموونەکە وای لێکرد هەڵەکان بناسێت کە ڕوودەدەن کاتێک تێڕوانینی ستۆدیۆ پێچەوانەی تێڕوانینی داهێنەرانەی دەرهێنەر دەبێت.

 

ئەوەشی خستە ڕوو، دوورخستنەوەی زاک سنایدر و بەڕێوەبردنی کارەکە لەلایەن جوس وێدۆنەوە زۆر بێئومێدکەر بوو. لەو بڕوایەدایە کە وەرگرتنەوەی مافی بینینی تێڕوانینی دەرهێنەر لە ڕێگەی وەشانی “Zack Snyder’s Justice League” هەنگاوێکی ئەرێنی بوو بۆ نیشاندانی تێڕوانینی ڕاستەقینەی کارەکە بە شێوازێکی جیاواز لە وەشانی پێشوو دوای ئەو مێژووە پڕ لە ئالنگارییە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەساڵە نەسری ئاهەنگێک لە عومان ساز دەکات

ART

سیمۆن ئاشلی باس لە سڕینەوەی دیمەنەکانی لە فیلمی “F1” دەکات

ART

پارێزگاری هەولێر سەردانی هونەرمەند محەممەد عەزیزی کرد

ART