zagros news agency

سلینا گۆمێز پەیامێکی ڤیدیۆیی بە گریانەوە بڵاودەکاتەوە

سلینا گۆمێز، گۆرانیبێژی ئەمریکی، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، تێیدا دەگریێت و نیگەرانی خۆی لە رێگە نەدان بە کۆچبەرە مەکسییکییەکان بۆ نێو خاکی ئەمریکا دەبڕی.

ئەمەش لە دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا، بڕیاری رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی مەکسیکییەکان بۆ نێو خاکی ئەمریکا راگەیاند.

ئەو گۆرانیبێژە و ئەکتەرە جیهانییە و ڤیدیۆیەکەی لە ستۆری هەژمارەکەی لە ئینستگرام بڵاوکردبووەوە، دواتر ماوەیەکی کەم سڕایەوە.

لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت: “”تەنیا ویستم بڵێم زۆر داوای لێبوردن دەکەم، هەموو ئەندامانی خێزانەکەم رووبەڕووی هێرش دەبنەوە، نازانم بۆچی؟ من زۆر داوای لێبوردن دەکەم، خۆزگە دەمتوانی شتێک بکەم، بەڵام ناتوانم. نازانم چی دەکەم، هەوڵ بۆ هەموو شتێک دەدەم، بەڵێنتان پێدەدەم”.

هەواڵی پەیوەندیدار

باسم یاخور لەگەڵ ئەیمەن زێدان بیرەوەرییەکانی خوێندنی شانۆ دەگێڕێتەوە

ART

ناساندنی كتێبی جینالۆجیای ناسنامە لەناو هێزە نەرمەكانی نەتەوەدا بەرێوەچوو

سەڵاح

ئان بلیت لە تەمەنی 98 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات

ART