zagros news agency

ئەکتەرێکی ئەمریکی بەهۆی هەوڵی کردنەوەی دەرگای فرۆکە دەستگیرکرا

پۆلیسی ئەمریکا ئەکتەری ناسراو سەلما بليریان دوای تۆمەتبارکردنی بە هێرشکردنە سەر دوو کارمەندی فڕۆکەیەک لە گەشتی لۆس ئەنجلۆسەوە بۆ نیویۆرک دەستبەسەرکرد.

سەلما بلير کە بە رۆڵەکەی لە فیلمی “Legally Blonde” بەناوبانگە، تۆمەتبار کراوە بەوەی لە ناو فڕۆکەکەدا ڕەفتاری توندوتیژی ئەنجامداوە.

ڕووداوەکە شەوی یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەم ڕوویدا و پۆلیس دوای گەیشتنی فڕۆکەکە بۆ فڕۆکەخانەی نیویۆرک چووە شوێنی ڕووداوەکە.

بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان بلير مشتەکۆڵەی لە یەکێک لە کارمەندەکان داوە و هەوڵیداوە دەرگای فڕۆکەکە لە کاتی کۆپیت و فڕیندا بکاتەوە.

کۆمپانیای دێلتا نەیتوانی بە تەواوی زانیارییەکان لەبارەی هەوڵی قفڵکردن  دەرگاکە پشتڕاست بکاتەوە.

ئەم ڕووداوە بووە هۆی برینداربوونی دوو کارمەند و یەکێکیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. بلير دوای دەستبەسەرکردنی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا بۆ هەڵسەنگاندنی تەندروستی.

نوێنەری هونەرمەندەکە رایگەیاند، بلير تووشی بارودۆخێکی تەندروستی لەناکاوی توند بووەتەوە کە بووەتە هۆی ئەم ڕەفتارانە و ئێستا بارودۆخی جێگیرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌په‌له‌..زاگرۆس زانیاری ورد له‌سه‌ر گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە جیهاندا لە هەولێر بڵاو ده‌كاته‌وه‌

یاسین

فەرەنسا ڕێکاری نوێ بۆ پاراستنی مۆزەخانەکان دەگرێتە بەر

ART

سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

یاسین