هونەرمەندی لوبنانی، وەلید تۆفیق، ئاهەنگێک بەبۆنەی رۆژی ڤالانتاین بۆ هەوادارانی دەگێڕێت.
ئاهەنگەکە لە 14 ئەم مانگە لە یەکێک لە هوتێەلاکنی قاهیرەی میسر سازدەکرێت، تێیدا گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات.
لەلایەکی دیکەوە، ئەو هونەرمەندە گۆرانییەکی نوێی لە ئەلبوومە نوێیەکەی تۆمارکردووە کە لە شەش گۆرانی پێکهاتووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە.
وەلید تۆفیق، یەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی لوبنانە و لەسەری ئاستی وڵاتانی عەرەبی ناوبانگی هەیە.