zagros news agency

لە هەولێر رۆمانێ “زەندۆڵ” بڵاوكرایەوە

رۆژی چوارشەممە، رێوڕەسمی ناساندنی رۆمانی “زەندۆڵ” لە نووسینی زرار سەرتاش بەڕێوەچوو.

چالاکییەکە لەلایەن بەشی وێژەیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لە لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی کورد سازکرا.

لە رێوڕەسمەکەدا فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژماریەكی بەرچاو لە نووسەران و رۆشنبیران و هونەرمەندان ئامادەبوون.

نووسەر تیشكی خستە سەر ناوەڕۆكی رۆمانەكەی و بە ئامادەبووانی ئاشنا كرد، دواتر بە واژۆی خۆی پێشکەش بە ئامادەبوانی كرد.

فەرهەنگ گەفوور جگە لە پێشکەشکردنی گۆرانییەک، چەپكەگوڵێكی پیرۆزبایی دەرچوونی رۆمانەكەی پێشكەش بە نووسەر كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

“باخچەی بێوەژنەكان” لە سەید سادق نمایش دەکرێت

ART

نانسی مایەرز دوای 11 ساڵ دابڕان بە فیلمێکی نوێوە دەگەڕێتەوە

ART