بەبۆنەی جەژەنی قوربان، فیلمی کۆمێدی “سێ گێلەکە” لە سینەما هەولێر لە رۆیاڵ مۆڵ نمایشکرا.
نمایشی تایبەتی فیلمەکە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان و هۆگرانی سینەما بەڕێوەچوو.
“سێ گێلەكە” بەرهەمی ناوەندی سینەمایی هەولێرە و دوای نمایشەكە، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر چەپكێ گوڵی دیاریی پێشكەش بە دەرهێنەر و ستافی فیلمە سینەماییەكە كرد.
بڕیارە فیلمەکە لە رۆژانی جەژن و رۆژانی دواتر لە سینەما نمایش بکرێت.

