zagros news agency

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان رێکلام بۆ فۆڕێکس و دراوە دیجیتاڵییەکان قەدەغە دەکات

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە، لە ئاگادارینامەیەکدا، کە ئاراستەی گشت میدیا بینراو و بیستراوەکانی کردووە، داوای کردووە، بە هیچ شێوەیەک رێکلام بۆ ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنی “فۆڕێکس” و دراوە دیجیتاڵییەکان نەکرێت.

بەڕێوبەرایەتییەکە بە واژووی شێروان عەوڵا خورشید، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوبەرایەتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە، نووسراوێکی بە ژمارە (664) ئاراستەی گشت میدیا بینراو و بیستراوەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.

لە نووسراوە فەرمییەکەدا ئاماژە بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی دیوان ژمارە (6640) لە ڕۆژی (27/5/2025) و نووسراوی بانکی ناوەندیی عێراق، لقی هەولێر ژمارە (29/25) لە ڕۆژی (5/2/2025) کراوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە: “ئاگاداری گشت میدیا بینراو و بیستراو و پۆرتاڵ و رایەڵە ئەلیکترۆنییەکان دەکەینەوە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان، رێکلامکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنی (فۆڕێکس) و دراوە دیجیتاڵییەکان قەدەغەیە و بە هەموو شێوەیەک رێکلامی بۆ نەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای 10 ساڵ فیلمی “Interstellar” نمایش دەکرێتەوە

ART

داهاتی ئەنیمەیشنی “Inside Out” لە سینەماکاندا

ART

تایلۆر سویفت ریکۆردێکی مێژوویی دەشکێنێت

ART