بەڕێوەبەرایەتی چالاكیی هونەری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاكی وەرزش و هونەری وەزارەتی پەروەردە، پێشانگەی “وێنە ئەرشیفییەكان لە ساڵی 2018- 2022” كردەوە.
پێشانگەکە رۆژی دووشەممە، بە ئامادەبوونی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و هونەرمەندان و قوتابییان کرایەوە.
لە پێشانگەكەدا وێنەی ئەرشیفی چوار ساڵی چالاكییەكانی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی نمایش كرد و بووە جێی رەزامەندیی ئامادەبووان.

