zagros news agency

برایم دیاز گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید نوێدەکاتەوە

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، یانەی ڕیال مەدرید نزیکە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ برایم دیاز بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی. ئەم ڕێککەوتنە لەلایەن ڕاهێنەری نوێی ئەلۆنسۆوە ئەنجامدراوە کە وەک بەشێکی سەرەکی لە پرۆژەکەیدا دەیبینێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی کادینا سێر، پێشبینی دەکرێت دیاز گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەدا لانی کەم بۆ ماوەی دوو ساڵ نوێ بکاتەوە، لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ دوای ساڵی 2030، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی خواستی هاوبەشی هەردوولا بۆ بەردەوامبوون لە هاوکارییە درێژخایەنەکانیان.

ڕادیۆکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا دانوستانی کۆتایی لە ئارادایە، ڕەنگە لەم هەفتەیەدا بەفەرمی ڕێککەوتنەکە ڕابگەیەندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کیم مین جای: پێکانەکانم هیچ بیانوویەک نین بۆ هەڵەکانم

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئوکراینا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە سلوڤاکیا هێنا

یاسین

ڕیاڵ مەدرید بە 10 یاریزان سۆسیدادی تێپەڕاند

یاسین