zagros news agency

نانسی عەجرەم کۆنسێرتێک لە میسر سازدەکات و گۆرانی بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی لوبنانی نانسی عەجرەم، خۆی بۆ سازکردنی کۆنسێرتێکی گەورە لە میسر ئامادە دەکات. 

کۆنسێرتەکە رۆژی 26ی تەممووزی داهاتوو لە ناوچەی گەشتیاریی “ساحلی باکوور” بەڕێوەدەچێت و بڕیارە چەپکێک لە گۆرانییە نوێ و کۆنەکانی پێشکەش بکات.

نانسی عەجرەم گۆرانییەکی نوێ تۆمارکردووە کە لە تێکستی تامر حوسێن و ئاوازی محەممەد یەحیایە و بڕیارە بەم زووانە بڵاوبکرێتەوە. 

جگە لەوەی کە ماوەیەک لەمەوبەر گۆرانیی “طول عمري نجمة”ـی بڵاوکردەوە، کە دوایین کاری ئاوازدانەری کۆچکردوو محەممەد رەحیم بوو.

ناوی نانسی عەجرەم لە ماوەی رابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ترێند بوو، ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا لە ئاهەنگێکی مانگی رەمەزاندا گۆرانیی “طول عمري نجمة” بۆ فادی هاشمی هاوژینی گوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێز لە بەڕێوەبەری مۆزەخانەی رستن و چنینی كوردەواری نرا

ART

فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل دەستی پێکرد

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART