zagros news agency

شارلیز سیرۆن رەخنە لە ئاهەنگی گرانبەهای هاوسەرگیریی جێف بیزۆس دەگرێت

ئەستێرەی جیهانی، شارلیز سیرۆن، مشتومڕێکی دروست کرد دوای ئەوەی بە گاڵتەجاڕییەوە رەخنەی لە ئاهەنگی هاوسەرگیریی گرانبەهای ملیاردێر جێف بیزۆس و لۆرین سانشێز گرت، کە بە بەهای 55 ملیۆن دۆلار لە شاری ڤێنیسیای ئیتالیا بەڕێوەچوو.

لە میانی ئاهەنگێکی خێرخوازیی تایبەت بە پڕۆژەکەی خۆی بۆ “پشتگیریکردنی ئەفریقا”، سیرۆن بە گاڵتەجاڕییەوە گوتی: “پێموایە ئێمە تاکە کەس بووین بانگهێشتی ئاهەنگەکەی بیزۆس نەکرابووین، بەڵام کێشە نییە، چونکە ئەوان خراپن و ئێمە نایابین”.

ناوبراو لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە قەیرانە جیهانییەکان کرد و گوتی: “جیهان دەسووتێت و مافەکانی مرۆڤ لە پاشەکشەدایە.” 

قسەکانی بە وتەیەکی راستەوخۆ کۆتایی پێهێنا کە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە: “بەڵێ، نەفرەتیان لێ بێت”.

ئاهەنگە گرانبەهایەکە رووبەڕووی ناڕەزایەتی بووەوە و سەدان کەس لە شەقامەکانی ڤێنیسیا دژی “بەکارهێنانی شارەکە بۆ مەبەستی بازرگانی و خۆنواندن” خۆپیشاندانیان کرد. 

ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونی کەسایەتییە دیارەکانی وەک لیۆناردۆ دیکاپریۆ، کیم کارداشیان و بیڵ گەیتس بەڕێوەچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Flight Risk” لە سینەماکاندا پێشاندەدرێت

ART

داهاتی “The Conjuring” لە نیو ملیار دۆلار نزیک دەبێتەوە

ART

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART