لە شاری چەمچەماڵ کۆنسێرتی “چریکەی پوشپەڕ” بە بەشداری ژمارەیەک ژەنیاری گەنج بەڕێوەچوو.
لەدەستپێکی کۆنسێرتەکەدا کە حاکم رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی کولتووریی شارەکە و میوانان ئامادەی بوون، ھەڵوێست نەریمان، سەرۆکی ناوەندی کولتووری و ھونەری چەمچەماڵ لەوتەیەکدا ئاماژەی بەھەوڵ و ماندووبوونی ناوەندەکەیان کرد لە ئامادەکاری و پێگەیاندنی ئەم پۆلە فێرخوازە لەناوەندەکەیان.
دواتر ئیدریس شەوکەت، بەڕێوەبەری رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ لەوتەیەکدا ئامادەیی بەشەکەیانی دەربڕی لە ھاوکاری و پاڵپشتی لە ھەر کارێکی ھونەری ھاوکات داوای لە ھونەرمەندان و بەھرەمەندان کرد رۆشنبیری چەمچەماڵ بەماڵی خۆیان بزانن.
پاشان ئێوارەیەکی ھونەری جوان پڕ لە گۆرانی و میوزیک لەلایەن فێرخوازان و بەھرەمەندان پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

