فیلمی “Fantastic Four: First Steps”ی کۆمپانیای مارڤڵ، کە چاوەڕوانییەکی زۆری لێدەکرا، سەرکەوتنێکی گەورەی لە سینەماکانی جیهاندا بەدەستهێنا و دوای چەند هەفتەیەک لە نمایشکردنی، کۆی داهاتی گەیشتە زیاتر لە 275 ملیۆن دۆلار و بەردەوامە لە پێشەنگی بۆکس ئۆفیس.
ئەم فیلمە یەکەم بەرهەمی قۆناغی شەشەمی جیهانی سینەمایی مارڤڵە، بە شێوازێکی تەواو نوێ کارەکتەرە ناسراوەکانی “چوارینەی نایاب” دەخاتەڕوو.
دەرهێنەری فیلمەکە، مات شاکمان، جەختی کردووەتەوە، چیرۆک و ستایلی فیلمەکە تەواو جیاواز دەبێت لە وەشانی پێشووی فیلمەکە (2005، 2007، 2015) کە هیچ کامیان نەبوونە جێی رەزامەندیی رەخنەگران و هەواداران. ئەمە وەک هەوڵێکی کۆتایی مارڤڵ بۆ سەرخستنی ئەم کارەکتەرانە لەسەر شاشەی سینەما دادەنرێت.

