zagros news agency

پێنجەمین دیداری هەورامانناسی بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە 9ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە پارێزگای هەڵەبجە پێنجەمین دیداری هەورامانناسی بەڕێوەچوو.

دیدارەکە بە ناونیشانی خولی د. ئەفراسیاو هەورامی و بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و ڕۆشنبیران و شارەزایانی مێژوو و کولتووری دێرینی هەورامان بە پشتیوانی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە سازکرا.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لە وتەیەکدا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دامەزراوەی کەریمی عەلەکە و سەرپەرشتیارانی دیدارەکە دەربڕی و جەختیکردەوە، هەورامان ناوەندێکی گرنگ و دێرینی ژیار و شارستانییەتە و خاوەن کولتوورێکی ڕەگداکوتاوی پێکەوەژیان و لێبوردەییە و ئەو کولتوورە پێویستیی بە خزمەتکردنی زیاترە.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان خەڵاتی ڕێزلێنانی دامەزراوەی کەریمی عەلەکەی پێشکەش بە بنەماڵەی د.ئەفراسیاو ھەورامی، نووسەر و لێکۆڵەر کرد.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، ژمارەیەک توێژینەوە و وتاری زانستیی لە لایەن توێژەرە بەشداربووەکانی دیدارەکە پێشکەش کران.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولێکی راهێنانى ژیریی دەستکرد کۆتایی هات

ART

لە هەورامان رۆمانی “ئەلەپەشە” ناسێندرا

ART

هونەرمەندی موزیکژەن رەشید سۆفی کۆچی دوایی کرد

ART