جێنیفەر لۆرێنس، ئەستێرەی ئەمریکی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار، ئاشکرای کرد، رووبەڕووی سەختی دەبێتەوە کاتێک بۆ پڕۆمۆتکردنی فیلمەکانی ناچار دەبێت قسە بۆ میدیاکان بکات و دەڵێت، “کاتێک ناچار دەبم بۆ فیلمێک پڕۆمۆت بکەم و قسە بۆ رۆژنامەنووسان بکەم، کۆنترۆڵی خۆم لەدەستدەدەم”.
بەپێی گۆڤاری “زە نیویۆرکەر”، جێنیفەر لۆرێنس دوودڵە لەوەی لە کاتی ناساندنی فیلمەکانیدا قسە بۆ میدیاکان بکات و دەڵێت، “جارێکیان بە ڤیۆلا دەیڤسی هاوڕێی ئەکتەرم گوت، هەر جارێک چاوپێکەوتن دەکەم، بیردەکەمەوە و دەڵێم… جارێکی دیکە ناتوانم ئەمە بە تەنیا بکەمەوە، هەستدەکەم کاتێک ناچار دەبم فیلمێک بناسێنم، کۆنترۆڵی خۆم لەدەستدەدەم”.
لۆرێنس سەبارەت بە چاوپێکەوتنە کۆنەکانی دەڵێت، “زۆر زیادەڕۆیی تێدا کرابوو، زۆر شەرمەزارکەر بوون.” لە کاتێکدا سەرەتا خەڵک بەهۆی کەسایەتییە راستگۆ و سادەکەیەوە خۆشیان دەویست، بەڵام دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆچوونەکان لەسەری گۆڕان و بەشێک بە “کەسێکی ساختە” ناویان دەبرد.
پێشتریش ئەو ئەستێرە جیهانییە، رووداوێکی سەیری نێوان خۆی و رۆبێرت پاتینسنی هاوڕێی لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی ‘Die, My Darling’ ئاشکرا کردبوو و رایگەیاندبوو، خواردنی لەناو سەبەتەی خۆڵەوە پێداوە.
لۆرێنس لە دەرکەوتنێکیدا لە بەرنامەی “گراهام نۆرتن” گوتی، پاتینسن وەک “کوڕی خۆی” وایە و دەڵێت: “ئەو باوکێکی نایابە، پیشەگەرە و لە کاتی خۆیدا ئامادە دەبێت، بەڵام من متمانەم پێی نییە. تەنانەت ئەگەر پاڵتۆیەکیشی لەبەردابێت، لایەنێکی دایکانەی بەهێزم تێدا دەردەخات”.

