فیلمی سینەمایی “Weapons” کە لە چەشنی ترسناکدایە و بەرهەمی کۆمپانیای وارنەر برۆسە، توانی لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا داهاتەکەی بگەیەنێتە ٢٦٨ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار.
لەو بڕە پارەیە، ١٥١ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و ١١٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهان کۆکردووەتەوە.
ماوەی فیلمەکە ٢ کاتژمێر و ٨ خولەکە و باسی ڕووداوێکی نادیار دەکات لە شارۆچکەیەکی ئەمریکی، تێیدا تەواوی پۆلێکی خوێندندن دیار نامێنن و تەنها یەک منداڵ ڕزگاری دەبێت. ئەکتەران سکارلێت شێر، جۆش برۆلین و جوڵیا گارنەر ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

