وێنەیەکی نوێ لە پشت کامێرای فیلمی چاوەڕوانکراوی مارڤڵ “Avengers: Doomsday” بڵاوکرایەوە کە تیشک دەخاتە سەر تیمی X-MEN.
بڕیارە فیلمەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٦ نمایش بکرێت. کێڤن فیگی، سەرۆکی ستۆدیۆکانی مارڤڵ ڕایگەیاند، لیستی ئەکتەرەکان فراوانتر دەبێت.
تا ئێستا بەشداربوونی ڕۆبەرت داونی جونیەر (وەک دکتۆر دووم)، کریس هێمسوۆرس (سۆر) و ئەنتۆنی ماکی (کاپتن ئەمریکا) و چەندین ئەستێرەی تر یەکلایی بووەتەوە.

