خانمە هونەرمەندی میسری ئەنغام، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ئەم مانگە کۆنسێرتێکی گەورە لە وڵاتی کوەیت ساز بکات.
هەروەها ئامادەکاری دەکات بۆ کۆنسێرتێکی مێژوویی لە بەردەم هەرەمەکانی میسر لە ١ی کانوونی یەکەم، بە بەشداری ئۆرکێسترایەک بە سەرکردایەتی مایسترۆ هانی فەرحات.
ئەنغام بەم دواییانە دوای تێپەڕاندنی دۆخێکی تەندروستی سەخت، دوو بەرهەمی نوێی بەناوەکانی “اختلفنا” و “سيبتلي قلبك” بڵاوکردەوە.

