zagros news agency

ئودۆ کیێر ئەکتەری ناسراوی ئەڵمانی کۆچی دوایی کرد

ئودۆ کیێر، ئەکتەری ئەڵمانی کە بە رۆڵەکانی لە فیلمە ترسناکەکان و بەرهەمەکانی هۆڵیوود ناسرابوو، لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هیدێۆ کۆجیما، دیزاینەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە ئینستاگرام ئاشکرای کردووە، کیێر خەریکی کارکردن بوو لەسەر پڕۆژەی یارییە نوێیەکەی ئێکس بۆکس بەناوی (OD)، بەڵام بەر لەوەی تۆمارکردنی دەنگەکەی تەواو بکات، گیانی لەدەستدا.

کیێر ساڵی 1944 لە شاری کۆڵن لەژێر بۆردوومانی جەنگی جیهانیی دووەمدا لەدایکبووە و دایکی بە پەرجوو لەژێر داروپەردوودا رزگاری کردووە. سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ دیداری رێکەوت لەگەڵ دەرهێنەر پۆڵ مۆریسی، کە بووە هۆی بەشداریکردنی لە فیلمەکانی (Flesh for Frankenstein) و (Blood for Dracula).

ئەو ئەکتەرە لەگەڵ دەرهێنەرە گەورەکانی وەک لارس ڤۆن تریەر کاری کردووە و لە فیلمە جیهانییەکانی وەک (Blade)، (Ace Ventura) و (Armageddon) دەرکەوتووە. یەکێک لە دیارترین ڕۆڵەکانیشی لە ساڵانی کۆتایی تەمەنیدا لە فیلمی (The Swan Song – 2021) بوو.

ئودۆ کیێر لە ماوەی پێنج دەیەدا بەشداریی زیاتر لە 200 بەرهەمی کردووە و سامانەکەی بە نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

گوینێت پاڵترۆ و ململانێی دڵەڕاوکێ

ART

‎کتێبی زانیارینامەی پارێزگای هەڵەبجە ناسێندرا

ART

کازم ساهیر دوو ئاهەنگ لە دوبەی دەگێڕێت

ART