جەیمس کامیرۆن هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە داهاتووی زنجیرەی Avatar ئاشکرا کرد، لە کاتێکدا نزیک دەبنەوە لە بڵاوکردنەوەی بەشی نوێی Avatar: Fire and Ash لە ١٩ی کانوونی یەکەم.
کامیرۆن کە تەمەنی ٧١ ساڵە، ڕایگەیاند کە مەرجێکی سەرەکی داناوە بۆ بەردەوامبوونی زنجیرەکە: “ئەگەر بەشی سێیەم سەرکەوتنی بازرگانی و ڕەخنەیی بەدەست نەهێنێت، ئەوا زنجیرەکە لێرەدا کۆتایی پێ دەهێنم”.
گوتیشی: “بەردەوامبوون لە بەرهەمهێنانی بەشەکان کارێکی ئاسان نییە، مەگەر وەک Lord of the Rings بێت کە دەتەوێت کۆتایی هەمووان بزانیت”.
کامیرۆن ئاماژەی بەوەش دا، ئامادەیە ئەرکی دەرهێنانی بەشەکانی چوارەم و پێنجەم ڕادەستی دەرهێنەرێکی تر بکات ئەگەر زنجیرەکە بەردەوام بێت، بەڵام خۆی بە چڕی سەرپەرشتی دەکات. ئەمەش مانای وایە چارەنووسی جیهانی پاندۆرا بەستراوەتەوە بە سەرکەوتنی بەشی سێیەمەوە.

