zagros news agency

دانیێل کرەیگ: دوای وازهێنانم لە “جێمس بۆند” چێژێکی زیاتر لە نواندن دەبینم

 

دانیێل کرەیگ، ئەستێرەی سینەمای بەریتانی و پاڵەوانی پێشووی زنجیرە فیلمەکانی “جێمس بۆند”، باس لە ژیانی پیشەیی خۆی دەکات دوای ماڵئاواییکردن لەو کاراکتەرە جیهانییە.

کرەیگ کە تەمەنی ٥٧ ساڵە و لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٢١ لە پێنج فیلمدا ڕۆڵی سیخوڕە نهێنییەکەی بینیوە، ئاشکرای کرد کە ئێستا کراوەترە بەڕووی ئەزموونی نوێدا. ئەو دەڵێت: “پێشتر قورسایی کاراکتەری بۆند وای لێ دەکردم دوودڵ بم لە قبوڵکردنی هەندێک ڕۆڵ، بەڵام ئێستا ئەو شتانە ڕەت ناکەمەوە”.

ئەکتەرە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئێستا زیاتر لە جاران کار دەکات، بەڵام چێژێکی بێ وێنە لە کارەکانی دەبینێت، چونکە دەرفەتی ئەوەی هەیە بەشداری لە پڕۆژەی جیاواز و سەرنجڕاکێشدا بکات. 

بڕیارە بەمزووانە بەشی نوێی فیلمی (Knives Out) بە ناوی (Wake Up Dead Man) نمایش بکرێت کە تێیدا کرەیگ ڕۆڵی لێکۆڵەر “بێنوا بلان” دەگێڕێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

ستالۆن بە وەرزی سێیەمی “Tulsa Kidng” دەگەڕێتەوە

ART

لە هەولێر پێنجەمین پێشانگەی قوتابخانەی كۆشش كرایەوە

ART