zagros news agency

دەرهێنەر ڕۆب ڕاینەر و هاوژینەکەی کوژران

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیسی لۆس ئەنجلس وردەکاریی دڵتەزێن لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی دەرهێنەری بەناوبانگ ڕۆب ڕاینەر (78 ساڵ) و میشێل سینگەر ڕاینەری هاوژینی (67 ساڵ) لە ماڵەکەی خۆیاندا لە ناوچەی برێنتوود ئاشکرا دەکەن. 

پۆلیس گومانی هەیە رووداوەکە تاوانکاری بێت و ئەندامێکی خێزانەکەیان تێوەگڵابێت.

بەگوێرەی گۆڤاری “People”، گومانلێکراوی سەرەکی لەم تاوانەدا “نیک”ی کوڕی ئەو دوو هاوژینەیە، کە پێشتر کێشەی ئاڵوودەبوون و بێ ماڵ و حاڵی هەبووە و باسی لە خواستی گەڕانەوە بۆ لای خێزانەکەی کردبوو. تەرمەکان لەلایەن “رۆمی”ی کچیانەوە دۆزراونەتەوە و دەستبەجێ پۆلیسی لێ ئاگادار کردووەتەوە.

خێزانی ڕاینەر لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاندووە: “بە دڵێکی شکاوەوە هەواڵی کۆچی دوایی تراژیدیای میشێل و ڕۆب ڕاینەر رادەگەیێنین و داوای ڕێزگرتن لە تایبەتمەندیمان دەکەین”.

هەواڵی پەیوەندیدار

تایلۆر سویفت ناوی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا کرد

ART

داهاتی بەشی نوێی “Beetlejuice” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

کورتەفیلمێکی کورد بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی کازان دەکات

ART