جەیمس کامیرۆن، دەرهێنەری ناوداری جیهانی، پلانەکانی بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی زنجیرە فیلمی “تێرمیناتۆر” ئاشکرا کرد و رایگەیاند، دوای تەواوبوونی فیلمی “ئەڤاتار: ئاگر و خۆڵەمێش”، بە جدی دەست بەم پڕۆژەیە دەکات.
کامیرۆن لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، فیلمە نوێیەکەی تێرمیناتۆر زیاتر گرنگی بە بابەتەکانی ژیریی دەستکرد و جەنگی کات دەدات، بەڵام سوپرایزی گەورەی کامیرۆن بۆ هەوادارانی فیلمەکە ئەوە بوو کە رایگەیاند، ئارنۆڵد شوارزنیگەر لەم بەشەدا بەشدار نابێت.
ئەو دەرهێنەرە گوتی: “ئارنۆڵد بەشدار نابێت، چونکە کاتی ئەوە هاتووە نەوەیەکی نوێ لە کارەکتەرەکان بناسێنین.” کامیرۆن پێی وایە فیلمی (Terminator: Dark Fate) کە لە ساڵی 2019 دەرچوو.
کۆتاییەکی گونجاو بوو بۆ رۆڵی شوارزنیگەر لەو زنجیرەیەدا و ئێستا دەیەوێت مێژوویەکی نوێ بۆ “تێرمیناتۆر” بنووسێتەوە کە لەگەڵ سەردەمی ئێستادا بگونجێت.

