zagros news agency

سێیەمین فیستیڤاڵی ڕامان لە هەولێری پایتەخت کۆتایی بە کارەکانی هێنا

رۆژی پێنجشەممە چالاکییەکانی ڕۆژی دووەمی سێیەمین فیستیڤاڵی ڕامان دەستی پێ کردەوە. لەم چوارچێوەیەدا پانێڵی سێیەم کە تەرخان کرابوو بۆ بابەتی “هونەر و ناسنامە”، بە بەشداریی میوانان لە تاران، سلێمانی، ئازەربایجان و هەولێرەوە بەڕێوەچوو.

تەوەری یەکەم: “ناسنامەی دوێنێ و ناسنامەی ئەمڕۆ”، لەلایەن د. قوتبەدین سادقی پێشکەش کرا، پاشان تەوەری دووەم: “ناسنامەی کوردی و گۆرانی و میوزیک”، لەلایەن ئەنوەر قەرەداغی، خرایە ڕوو. هاوکات تەوەری سێیەم: “ناسنامە یا کوردین ئازەربایجانی و سەردەمی دیجیتاڵی”، لەلایەن ئیبراهیم عەلیێڤ پێشکەشی ئامادەبووان کرا. پانێلەکە لەلایەن پ. ی. ڕێزان عوسمان بەڕێوەبرا.

پانێڵی چوارەم: ناسنامەی کوردی و سەردەمی دیجیتاڵ پانێڵەکە لەلایەن هێرۆ ساڵح بەڕێوەبرا، کە گفتوگۆکان بەم شێوەیە بەڕێوەچوون:

دەسەڵاتی زمانی و ناسنامەی کوردی لە پەرلەمانی عێراقی (خوێندنەوەیەکی پۆست کۆلۆنیالیزمی)، لەلایەن د. یاسری حەسەنی، پێشکەش کرا.

دیجیتاڵ و مەترسییەکان لەسەر شوناسی کورد: لەلایەن هیوا مووسا خرایەڕوو. هاوکات ناسنامەی نەتەوەیی و ئافرەت و هەڵبەست، لەلایەن مزگین ڕۆناک پێشکەشکرا.

پانێڵی پێنجەم و کۆتایی کە ناونیشانەکەی، ناسنامە و گەنج – شوێنەوار – جوگرافیا بوو، د. شەیدا باسم عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری بوو، ئەم بابەتانەی لەخۆ گرتبوو: هاشتاگ و وڵات، گەنج و ناسنامەی کوردی: لەلایەن د. ئەمین عەبدولقادر خرایە ڕوو. ئەدەب لەپێناوی شوناس، لەلایەن د. ئەرخەوان محەمەد عوبێد، باسی لێوە کرا.

دواتر کۆڕێکی شیعر خوێندنەوە بۆ هەریەک لە شاعیران (موئەیەد تەییب، د. فەرەیدوون عەبدول بەرزنجی و هاشم سەراج) بەڕێوەچوو. بە خوێندنەوەی ڕاسپاردەکان کۆتایی بە سێەمین فیستیڤاڵی ڕامان هات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجێلینا جۆلی و براد پیت لەسەر کۆشەکەیان لە فەرەنسا شەڕیانە

ART

بن ئەفلێک و مات دەیمن لە فیلمێکی نوێدا پێکەوە دەردەکەونەوە

ART

وەزیری رۆشنبیری و لاوان سەردانی ئەكادیمیای كوردی دەكات

ART