zagros news agency

ئاگادارییەک لە (دیداری هەژار موکریانی) یەوە

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری داوە هەموو ساڵێ لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا “هەژار موکریانی”دا، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، “دیداری هەژار موکریانی” بەڕێوەببات. هەر بەم پێیەش لە سالێ 2025، بە شانازییەوە (یەکەمین دیداری هەژار موکریانی)مان بەڕێوە برد.

هەر لە دیداری یەکەمدا بڕیارمان دا بۆ دیداری دووەم، کە لە مانگی شوباتی 2026دا بەڕێوە دەچێت، هەموو وێنەکانی مامۆستا هەژار کۆبکرێنەوە و بە دیاریکردنی ناو و ناسنامەی کەسانی ناو وێنەکان و شوێن و ڕێکەوتی گرتنی هەریەک لە وێنەکان، لە ناو ئەلبومێکدا چاپ بکرێن.

بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە سەرجەم هاووڵاتییان، نووسەران و کوردستانییان لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان دەکەین، هەر وێنەیەکی مامۆستا هەژارتان هەیە لە ڕێگای ئەو ئیمەیڵ و ژمارە واتسئاپەی خوارەوە بۆمانی بنێرن.

بێگومان هەر کەسێک، تەنانەت بە یەک وێنەش لەم پڕۆژە نیشتمانییەدا بەشدار بێت، مافی پارێزراو دەبێت و ناوی لە ڕیزی ئەو کەسانەدا دەنووسرێت، کە بۆ ئامادەکردنی ئەلبومەکە هاوکارمان بوون.

دوایین وادە بۆ ناردنی وێنەکان:

31/12/2025

Email: [email protected]

Whatsapp: 00 964 750 445 8232

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Mercy”؛ ڕکابەرییەکی نوێ لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکادا

ART

تایلۆر سویفت ڕووبەڕووی سکاڵای یاسایی دەبێتەوە

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART