zagros news agency

ئەستێرەیەکی (Emily in Paris) دیاریی دەستکرد بۆ هاوکارانی ئامادە دەکات

ئاشلی پارک، ئەکتەری ناسراو بە کارەکتەری “میندی” لە زنجیرە درامای (Emily in Paris)، پەردەی لەسەر خولیایەکی سەیر و سەرنجڕاکێشی لادا کە لە کاتی کارکردن لە سێتەکانی وێنەگرتندا ئەنجامی دەدات.

ئاشلی (34 ساڵ) لە هەڤپەیڤینێکدا ئاشکرای کرد، حەزێکی زۆری بۆ دروستکردنی دیاریی دەستکرد هەیە و زۆرجار ئەو دیارییانە پێشکێش بە هاوکارە نزیکەکانی دەکات. ئەو دەڵێت: “تازە نەمامێکی ‘سەکولێنت’ی دەستکردم بۆ لیلی کۆڵینز تەواو کردووە، هەروەها خەریکی چنینی هەندێک دیاریی بچووکم بۆ کچە 10 مانگەکەی لیلی”.

ئاشلی پارک پێشتریش دیاریی لەو شێوەیەی پێشکێش بە درو باریمۆر، ئەکتەری ناسراو کردبوو. ئەو دەڵێت هەرچەندە کارەکە کەمێک سەیر دەردەکەوێت، بەڵام هەستێکی زۆر خۆشی پێ دەبەخشێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە وەرزی پێنجەمی زنجیرەی (Emily in Paris) لەسەر سەکۆی نێتفلێکس بە سەرکەوتوویی نیشان دەدرێت و تێیدا کارەکتەری “ئێمیلی” لە شاری رۆمای ئیتاڵیا رووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگی نوێی عاتیفی و پیشەیی دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART

ناکۆکییە گشتییەکانی نێوان بێن ئەفلێک و لیزا بارلۆ

ART

لە رێوڕەسمێکدا لە هەولێر رێز لە د.محەممەد زازا نرا

ART