zagros news agency

کچەکەی تۆمی لی جۆنز لە هۆتێلێکدا بە مردوویی دۆزرایەوە

میدیای ئەمریکا هەواڵێکی ناخۆشیان لەبارەی خێزانی ئەکتەری ناودار “تۆمی لی جۆنز” بڵاوکردەوە. ڤیکتۆریا، کچی ئەو ئەکتەرە، لە بەیانیی رۆژی سەری ساڵدا لە هۆتێلێکی لوکس لە شاری سان فرانسیسکۆ بە مردوویی دۆزرایەوە.

بەگوێرەی راپۆرتی پۆلیس و تیمی فریاگوزاری، پەیوەندییەکی بەپەلەیان پێگەیشتووە لە کاژێر 2:52ی بەیانی، بەڵام کاتێک تیمەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، ڤیکتۆریا گیانی لەدەستدابوو. 

تاوەکو ئێستا هۆکاری مردنەکەی بە نادیاری ماوەتەوە و پزیشکی دادوەری و پۆلیسی سان فرانسیسکۆ خەریکی لێکۆڵینەوەی زیاترن لە دۆسیەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە دروشمی “کوردستان و ڕاگەیاندنی سەردەم” سێیەمین فێستیڤاڵی خانی لە دهۆک دەستیپێکرد

ART

رێوڕەسمی ناساندنی پەرتوکی “هەناسە تەزیوەکان” بەڕێوەچوو

ART

جەیمس گرەی تێڕوانینی خۆی لەبارەی ئەکتەران و سینەما دەربڕێت

ART