zagros news agency

جۆرج کلوونی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

جۆرج کلوونی، ئەکتەری تەمەن 64 ساڵانی هۆڵیوود، لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ گۆڤاری (Variety) ئاشکرای کرد کە پێشتر پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هەبووە. 

کلوونی گوتی: “بە باشی دەمناسی، زۆر تەلەفۆنی بۆ دەکردم و تەنانەت هەوڵیدا یارمەتیم بدات کاتێک کێشەی پشتم هەبوو”، بەڵام کلوونی ئاماژەی بەوەش کرد کە ترەمپ گۆڕاوە و “ئەو کەسەی جاران نەماوە”.

لەلایەکی دیکەوە، حکومەتی فەرەنسا لە 27ی کانوونی یەکەمی رابردوو، رەگەزنامەی ئەو وڵاتەی بە جۆرج کلوونی، ئەمەل کلوونی هاوژینی و هەردوو منداڵە دووانەکەیان بەخشیوە. 

خێزانی کلوونی ئێستا لە کێڵگەیەکی گەورە لە باشووری فەرەنسا دەژین کە رووبەرەکەی 100 دۆنمە. کلوونی دەڵێت حەز دەکات منداڵەکانی دوور لە ژینگەی هۆڵیوود و ئایپاد پەروەردە بکات و فێری کاری کێڵگە و بەرپرسیارێتییان بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

دووەمین دیداری مەقام لە کەرکووك بەڕێوەدەچێت

ART

داهاتی “Nosferatu” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دیاری وەزارەتی پێشکەش بە جێگری سەرۆکوەزیرانی هاریانا کرد

ART