سەرچاوە نزیکەکان لە تۆم کرووز، ئەستێرەی هۆڵیوود، ئاشکرایان کردووە، ناوبراو دوای جیابوونەوەی لە ئانا دی ئارماس، ئێستا دەیەوێت پەیوەندییە پچڕاوەکەی لەگەڵ “سووری”ی کچی چاک بکاتەوە.
سووری کرووز کە تەمەنی بووەتە 19 ساڵ، کچی تۆم کرووز و کاتی هۆڵمزە. لە دوای جیابوونەوەی دایک و باوکی لە 2012ـەوە، پەیوەندیی لەگەڵ باوکی بەتەواوی پچڕاوە، تەنانەت سووری وازی لە بەکارهێنانی پاشناوی باوکیشی هێناوە.
تۆم کرووز دوای تەواوبوونی فیلمەکانی (Mission: Impossible) گەیشتووەتە قۆناغێک کە دەیەوێت ئاشتیی دەروونی بۆ خۆی بگەڕێنێتەوە و گرنگترین هەنگاویش لای ئەو، چاککردنەوەی پەیوەندییەکەیەتی لەگەڵ سووری.
کرووز دەیەوێت بە وریایی و بەبێ دروستکردنی گوشاری دەروونی بۆ کچەکەی، هەوڵی نزیکبوونەوە بدات و هیوادارە لەم تەمەنەدا سووری ئامادە بێت بۆ بونیادنانی پەیوەندییەکی نوێ.

