zagros news agency

سەرکەوتنی بێوێنەی “Zootopia 2” لە بۆکس ئۆفیس

فیلمی ئەنیمەیشنی “Zootopia 2” ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ لە مێژووی سینەمادا تۆمار دەکات و داهاتەکەی ملیارێک و 650 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند.

فیلمەکە کە بەرهەمی کۆمپانیای “واڵت دیزنی”یە، لە دوای نمایشکردنی لە تشرینی دووەمی 2025ـەوە تاوەکو ئێستا، ملیارێک و 655 ملیۆن و 671 هەزار دۆلاری کۆکردووەتەوە. ئەم داهاتە دابەشبووە بەسەر 378 ملیۆن دۆلار لەناو ئەمریکا و ملیارێک و 276 ملیۆن دۆلار لە سینەماکانی جیهاندا.

چیرۆکی بەشی دووەم باس لە بەردەوامیی سەرکێشییەکانی “جودی هۆبس” و “نیک وایڵد” دەکات، کە ڕووبەڕووی پیلانگێڕییەکی کۆن دەبنەوە. لەم بەشەدا کەسایەتییەکی نوێ بە ناوی “گاری” کە مارێکی ژەهراوی و کۆمیدییە، دەردەکەوێت. لە ڕووی تەکنیکییەوە فیلمەکە یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەکانی دیزنی و پتر لە 170 کەسایەتی جیاواز و 67 جۆری ئاژەڵی تێدا بەکارهاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری رۆشنبیری و لاوان د. شوکریە ڕەسوڵ و د. نەجم ئەڵوەنی بەسەرکردەوە

ART

منارەی چۆلی نۆژەن دەکرێتەوە

ART

تیمێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەشداری خولێکی راهێنان لە چین کرد

ART