zagros news agency

ڕاپەری جیهانی سێنتراڵ سی موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند

ڕاپەری بەناوبانگی بەریتانی سێنتراڵ سی، موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند. ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتی پەخشێکی ڕاستەوخۆدا بوو لەگەڵ دروستکەری ناوەڕۆکی ئەمریکی، ماکسوێڵ ئێلیۆت، تێیدا سێنتراڵ سی ئاشکرای کرد، شەهادەی هێناوە و ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ “عەقیل”.

سێنتراڵ سی کە لە ساڵی 1998 لە لەندەن لەدایکبووە، یەکێکە لە دیارترین کەسایەتییەکانی موزیکی ڕاپ لە بەریتانیا و لە ساڵی 2020ـەوە بە گۆرانییەکانی “Day in the Life” و “Loading” ناوبانگی دەرکردووە.

ئەم هونەرمەندە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا کاتێک ئەلبوومەکەی بەناوی “Wild West” پلەی دووەمی لە ڕیزبەندی باشترین ئەلبوومەکانی بەریتانیا گرت.

هەروەها گۆرانی “Doja” لە ساڵی 2022 بووە یەکێک لە پڕ بیسەرترین گۆرانییەکانی ڕاپ لەسەر پلاتفۆرمی سپۆتیفای. نوێترین سەرکەوتنی گەورەی گۆرانی “Sprinter” بوو لەگەڵ ڕاپەر “دەیڤ” کە بۆ ماوەیەکی درێژ لە لوتکەی لیستەکاندا مایەوە.

گۆڕینی ئایینەکەی و هەڵبژاردنی ناوی عەقیل، دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکردووە و هەوادارانی بە گرنگییەوە لەم گۆڕانکارییە نوێیەی ژیانی دەڕوانن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى مامۆستا زه‌ڵمى ده‌كات

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. ڕۆما سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین