ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

“مێسیی بەغدا” لە دوو فێستیڤاڵدا کێبڕکێ دەکات

فیلمی سینەمایی “مێسیی بەغدا” لە دەرهێنانی سەهیم عومەر خەلیفە، دەرهێنەری کورد، لە دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا لە سوێد و نەرویج لە بەشی کێبڕکێدا بەشدار دەبێت.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە بەشی پێشبڕکێی 14ـەیەمین فێستیڤاڵی مالمۆ بۆ سینەمای عەرەبی لە سوێد بەشدارە کە بە گەورەترین فێستیڤاڵی فیلمی عەرەبی لە ئەوروپا دەناسرێت، چالاکییەکانی لە 22 تاوەکو 28ـی نیسانی 2024 لە شاری مالمۆی سوێد بەڕێوەدەچێت.

هەروەها ئەم بەرهەمە لە 27ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کریستیانساند بۆ فیلمی منداڵان بەشدارە کە بە گەورەترین فێستیڤاڵی فیلم لە نەرویج دەناسرێت و چالاکییەکانی 22 بۆ 27ـی نیسانی 2024 بەڕێوەدەچێت.

بەم دواییە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی هەولێر، سلێمانی و بەغدا نمایشکرا، پێشتر چەند خەڵاتێکی بەدەستهێناوە، ئەویش 26مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “ئارپا” لە هۆلیوود لە ئەمریکا، بۆ باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان و باشترین سیناریۆ.

دوو خەڵاتی دیکەی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەغدا، بۆ باشترین ئەکتەری ژن و خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵ بەدەستهێناوە، هەروەها خەڵاتی لیژنەی دادوەری گەنجانی وەک باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “Schlingel” لە ئەڵمانیا و خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە 10ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بەدەستهێناوە.

فیلمەکە بەشداری لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا کردووە، لەوانە 25مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی شەنگهای و بەربژێری سێ خەڵات بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی نوێی “The Lion King” لە سینەماکاندا

ART

عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

ART

پێشانگەی “تەمی بێ تابووت” بۆ هونەرمەند سارا تەڵایی لە هەولێر كرایەوە

ART