تۆڕی HBO بە فەرمی ڕایگەیاند کە زنجیرەی خەیاڵی جیهانی “House of the Dragon” بە چوار وەرز کۆتایی پێ دێت. کەیسی بلۆیز، سەرۆکی تۆڕەکە، ڕایگەیاند، پلانی زنجیرەکە لە سەرەتاوە دیاریکراوە بۆ تیشک خستنە سەر مێژووی بنەماڵەی تارگاریان و گەیشتن بەو کۆتاییە سروشتییەی لە ڕۆمانەکاندا هاتووە.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە ئامارەکان نیشانی دەدەن وەرزی دووەمی زنجیرەکە بینەری کەمتری هەبووە بەراورد بە وەرزی یەکەم؛ بەجۆرێک ئەڵقەی کۆتایی وەرزی دووەم 8.9 ملیۆن بینەری هەبووە. لەکاتێکدا ئەڵقەی کۆتایی وەرزی یەکەم 9.3 ملیۆن بینەری هەبووە.
بڕیارە وێنەگرتنی وەرزی سێیەم لە سەرەتای ساڵی 2025 دەست پێبکات، بەڵام تا ئێستا کاتی پەخشکردنی وەرزی نوێ و وردەکارییەکانی دیکە ئاشکرا نەکراون.

