zagros news agency

ڕۆب ڕاینەر دوای مردنی لە بەرهەمێکدا دەردەکەوێتەوە

پێشکەشکردنی دیمەنێکی تەلەڤزیۆنی دەرهێنەری کۆچکردوو رۆب راینەر لە چوارچێوەی زنجیرەیەکی کۆمیدی نوێ لەسەر شاشەی HBO، مشتومڕ و گفتوگۆیەکی زۆری لە ناوەندە میدیاییەکاندا دروست کردووە.

زنجیرە کۆمیدییە نوێیەکە کە لە بەرهەمهێنانی لاری دەیڤد تەنیا لەسەر تۆڕی HBO نمایش دەکرێت، دیمەنێکی تێدا دەرکەوتووە کە کاردانەوەی فراوانی لە سۆشیاڵ میدیا لێکەوتووەتەوە.

ئاراستەی بیروڕاکان لەبارەی کاتی دووبارە پێشانادانی دیمەنەکە و ناوەڕۆکەکەی دابەش بوون، بەتایبەت بەهۆی هەبوونی ئاماژەی سیاسی لەبارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.

جێف شافەر، دەرهێنەری کارەکە، لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری “Variety” رایگەیاند، دەرکەوتنی راینەر لە زنجیرەی “Life, Larry, and the Pursuit of Unhappiness: A Semi-Complete History of America” لەلایەن تیمی کارەکەوە وەک دوا پێکەنین لە دژی دۆناڵد ترەمپ بینراوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، پێشاندانی دیمەنەکە هاوکات بووە لەگەڵ پشووی 4ی تەمموز.

ئەم دەرکەوتنە رەخنەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا، چونکە چەندین بەکارهێنەر لەو بڕوایەدان کە بەکارهێنانی ناوی ئەو لەم چوارچێوەیەدا ناگونجێت لەگەڵ کۆچی دوایی خۆی و هاوسەرەکەی میشێل راینەر، کە نزیکەی 6 مانگ پێش ئێستا لە ماڵەکەی خۆیان لە ناوچەی برێنتوود گیانیان لەدەستدا.

بەکارهێنەران دەڵێن، بەستنەوەی رووخسار و ناوی ئەو بە بابەتێکی سیاسی تەنیا بێڕێزییە بە یادەوەرییەکانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

‎پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ هەڵبژاردنی پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی

گوران

سەرۆکی حەشدی شەعبی سەردانی بنکەی سەربازیی عەین ئەسدی ئەنبار کرد

سەڵاح