zagros news agency

خەڵاتەکانی کۆمەڵەی دەنگی سینەما دابەشکران

شەوی شەممە، خەڵاتەکانی کۆمەڵەی دەنگی سینەما(CAS) دابەشکران و فیلمی “F1: The Movie” توانی خەڵاتی سەرەکی فیلمی سینەمایی (Live Action) بباتەوە. ئەم فیلمە کێبڕکێی لەگەڵ فیلمە گەورەکانی وەک“Frankenstein” و “Sinners” دەکرد.

 

لە بەشی فیلمی ئەنیمەیشندا “KPop Demon Hunters”بووە براوەی خەڵاتەکە. هەروەها گیلێرمۆ دێل تۆرۆ، دەرهێنەری ناودار، خەڵاتی تایبەتی “Filmmaker Award”ی پێبەخشرا بۆ کارە ناوازەکانی لە بواری سینەمادا.

 

پیتەر کورلاند، سەرۆکی CAS، ڕایگەیاند، تێکەڵکردنی دەنگ پێویستی بە لێهاتوویی تەکنیکی و دیدگای هونەری هەیە و براوەکانی ئەمساڵ نموونەی ئەو داهێنانەن.

 

فیلمی “F1” کاندیدی خەڵاتی ئۆسکاری 2026یشە بۆ باشترین دەنگ. لە بەشی تەلەفزیۆنیشدا، زنجیرەکانی وەک“The Pitt” و “The Studio” خەڵاتی جیاوازیان بەدەستهێنا.

 

ئەم خەڵاتانە گرنگییەکی زۆریان هەیە چونکە زۆربەی کات براوەکانی CAS دەبنە براوەی خەڵاتی ئۆسکاریش لە بەشی دەنگدا، وەک ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ فیلمی“Oppenheimer” ڕوویدا.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر ریوڕەسمێکی رێزلێنان بۆ عارەب عوسمان سازکرا

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

لە هەولێر کۆنسێرتی ئۆپێراى چیکی بەڕێوەچوو

ART