ئەستێرەی جیهانی شاکیرا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆنسێرتی گەورە لە شاری مەدریدی ئیسپانیا لە پاییزی ساڵی 2026ـدا.
ئەم کۆنسێرتانە لە چوارچێوەی گەشتە جیهانییە سەرکەوتووەکەیەتی بەناوی “Las Mujeres Ya No Lloran”.
ئەوەی ئەم نمایشە جیاواز دەکات ئەوەیە کە تەنیا میوزیک نییە، بەڵکو ئەزموونێکی هونەری گشتگیرە لە ژێر ناونیشانی “Es Latina” کە میوزیک، سینەما، هونەری چێشتلێنان و ئەدەب بەیەکەوە گرێ دەدات.
بۆ ئەم مەبەستە شوێنێکی تایبەت بە ناوی “Estadio Shakira” لە باشووری مەدرید دروست دەکرێت.
شاکیرا پێش گەیشتنی بە ئیسپانیا، کۆنسێرتێکی گەورە لە کەناراوەکانی کۆپاکابانا لە بەڕازیل ئەنجام دەدات کە چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە ملیۆنێک کەس ئامادەی بن.
تیکتەکانی کۆنسێرتەکەی مەدرید لە کۆتایی مانگی ئازاری 2026 دەخرێنە ڕوو و پێشبینی دەکرێت لە چەند خولەکێکی کەمدا هەموویان بفرۆشرێن.

