zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

وەزارەتی پەروەردە سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ناو پۆلی ڕاگرت و مەرجێکیشی بۆ تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکان دانا

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا سەرجەم هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانی ناو قوتابخانەکان ڕابگرێت و جەخت دەکاتەوە کە لەم قۆناغەدا قوتابییان بە هیچ شێوەیەک ناگەڕێنەوە ناو پۆلەکان.

لە نووسراوێکی رەسمیدا کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆران و زاخۆ) کراوە، وەزارەتی پەروەردە سەرجەم قوتابخانە حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتییەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە لە دوای ڕاگەیاندنی پرۆسەی خوێندنی ئۆنلاینەوە، دەبێت پابەندی ئەم دوو خاڵە بن:

• راگرتنی تاقیکردنەوەکان: هەموو جۆرە هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەیەکی ناو قوتابخانەکان بەتەواوی ڕادەگیرێت. بە هیچ شێوەیەک نابێت قوتابی و خوێندکار بگەڕێتەوە ناو قوتابخانە، و لەم قۆناغەدا تەنیا پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.

• چارەنووسی تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکان: سەبارەت بەو تاقیکردنەوانەی کە کاتەکانیان بەستراوەتەوە بە دەرەوەی وڵاتەوە، وەزارەتی پەروەردە مەرجی داناوە کە هەر قوتابخانەیەک تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی هەبێت و پابەندبوونێکی لەسەر بێت، پێویستە پێشوەختە بە نووسراوی رەسمی وەزارەت ئاگادار بکاتەوە، تاوەکو کاری ئاسانکاری و ڕێگەپێدانی تایبەتی بۆ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کەمکردنەوەیەک بۆ کۆمپانیاکان ڕادەگەیەنێت

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە دەکات

دڵشاد

دۆحە وەڵامی لێدوانەکانی ناتانیاهۆ سەبارەت بە «پێویستیی دەرکردنی سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر» دەداتەوە

سەڵاح