zagros news agency

رێز لە هونەرمەندی میللی تەحسین سنجاوی نرا

رۆژی چوارشەممە، لە بەشی كەلەپوور و هونەرە میللییەكان- هۆڵی رۆشنبیریی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر مەراسیمێكی رێزلێنانی بۆ هونەرمەندی میللی تەحسین سنجاوی رێك خست.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و سەلیم قادر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی و هیمداد لەشكری، بەڕێوەبەری كەلەپوور و هونەرە میللییەكان و سەرمەند فواد، بەڕێوەبەری هونەرەكانی موزیك و ئازاد لەشکری، بەڕێوەبەری شێوەکاری و ژمارەیەك هونەرمەند بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەکەدا، وێڕای ستایشكردنی رۆڵی لە بواری هونەر و موزیك، سوپاس و پێزانینی ئاراستە كرا بەرامبەر بەو خزمەتەی چەندین ساڵە لە بوارەكەدا كردوویەتی.

هەر لە رێوڕەسمەکە هونەرمەند تەحسین سنجاوی بە ساز و بە گۆرانی و لەگەڵ هونەرمەند عەباس عاشق چەند گۆرانییەكی پێشكەش كرد و رێوڕەسمەکە بە پێشكەشكردنی قەڵغانی رێزلێنان بە هونەرمەند كۆتایی هات.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆم کەین بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە کۆچی دوایی دەکات

ART

ئوسترالیا لەبارەی گۆرانییەکی مادۆنا دەکۆڵێتەوە

ART

کۆتاییهاتنی وێنەگرتنی فیلمی مێژوویی “KEMET: Year One”

ART