zagros news agency

خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی کوردی لە سلێمانی دابەشکرن

یەکەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی کوردی لە شاری سلێمانی بە چاودێری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا و خەڵاتی بەسەر سینەماکارە سەرکەوتووەکاندا دابەش کرد.

 

فێستیڤاڵەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بەشی هونەری سینەما ڕێکخرابوو، تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان بەسەر فەرشی سووردا تێپەڕین.

 

لە بەشی خەڵاتەکاندا، خەڵاتی باشترین کورتە فیلم بە “مۆری” لە دەرهێنانی یەعقوب تیکنتانگاچ بەخشرا، سیاوەش وەزیریش خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بۆ فیلمی “زام” بردەوە.

 

هەروەها عەدنان زەندی خەڵاتی باشترین کورتە بەڵگەفیلمی بۆ “حەبیب اللە” وەرگرت. لە بواری نواندندا، ڕێبەر ڕابەر و فەرشید گەویلی وەک باشترین ئەکتەری کوڕ، ڕێزە موحەممەدیش وەک باشترین ئەکتەری کچ خەڵات کران.

 

فێستیڤاڵەکە بە هاوکاری دارایی گروپە کۆمپانیاکانی هەڵەبجە، قەیوان، ئانزۆ و چەند ناوەندێکی دیکە بەڕێوەچووە.

 

هەروەها خەڵاتی ڕێزلێنان و شانازی پێشکەش بە هەردوو هونەرمەند کامەران نوری گوڵاڵە و مستەفا ئەحمەد کرا. ئەم فێستیڤاڵە تەنیا بۆ نمایش نەبوو، بەڵکو بەردەوام هەوڵی داوە کەشێکی تایبەت بۆ ناساندنی توانای سینەماکارانی کورد بڕەخسێنێت. خەڵاتەکانی دیکەی وەک باشترین سیناریۆ بۆ سامان حسێن پور و باشترین مۆنتاژ بۆ میران عومەر و گۆران ساڵح دابەش کران.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نەخشەڕێگەی سێ ساڵی داهاتووی جیهانی “Game of Thrones” ئاشکرا کرا

ART

“بەخێربێن بۆ دێری”؛ ترس و تۆقاندن لە سێ سەردەمی جیاوازدا

ART

جەیمس کامیرۆن وەڵامی ڕەخنەکانی بەشی سێیەمی “Avatar” دەداتەوە

ART