zagros news agency

بەهۆی شکستی “The Mummy” ژمارەیەک کارمەند دەرکران

دوای ئەوەی نوێترین فیلمی “The Mummy“ بە دەرهێنانی لی کرۆنین نەیتوانی داهاتی پێویست لە بۆکس ئۆفیس کۆبکاتەوە، دەنگۆی دەرکردنی بەرپرسانی ئەم فیلمە لە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری “نیو لاین” بڵاوبووەتەوە.

 

فیلمەکە لە سێ ڕۆژی یەکەمی نمایشکردنیدا تەنها 5.1 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە، ئەمەش ژمارەیەکی زۆر کەمە بەراورد بە بودجە و ناوبانگی فیلمەکە.

 

ڕەخنەگرانیش ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە چیرۆکی فیلمەکە دەربڕیوە کە باس لە “منداڵی مۆمیایی” دەکات. سەرەڕای ئەوەی فیلمەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا 265 ملیۆن فۆڵۆوەری هەبوو، بەڵام نەیتوانی جەماوەر بۆ هۆڵەکانی سینەما ڕابکێشێت، ئەمەش وایکردووە داهاتووی ستافی بەرهەمهێنەر بکەوێتە مەترسییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ خێزانێكی بێهۆشکردووە و دزی‌ لێكردوون

سەڵاح

بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی ئەوروپا: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا ئامادە نین

سەڵاح

لیۆناردۆ دیکاپریۆ لە نێوان باشترین فیلم و زیانی ١٠٠ ملیۆن دۆلاریدا

ART