zagros news agency

داهاتی بەردەوامی ئەکتەرەکانی “Friends” ئاشکرا دەکرێت

لیزا کودرۆ، ئەستێرەی بەناوبانگی زنجیرەی “Friends” ڕایگەیاند، ئەم زنجیرە کۆمیدییە تا ئێستاش داهاتێکی خەیاڵی بۆ ئەکتەرەکانی دابین دەکات.

کودرۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هەر یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکان ساڵانە بڕی 20 ملیۆن دۆلاریان وەک داهاتی دووبارە نمایشکردنەوەی زنجیرەکە لە سەرانسەری جیهاندا پێدەگات.

ئەمە دەری دەخات کە جەماوەری زنجیرەکە بەردەوام لە زیادبووندایە و نەوە نوێیەکانیش بە هەمان جۆش و خرۆشی جارانەوە سەیری دەکەن، هەرچەندە زیاتر لە 20 ساڵ بەسەر کۆتایی هاتنی کارەکەدا تێپەڕیوە.

کودرۆ لە کاتی چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوە کرد، دوای کۆچی دوایی “Matthew Perry” لە ساڵی 2023ـدا، دەستی کردووەتەوە بە سەیرکردنەوەی ئەڵقەکانی زنجیرەکە.

ئەو دەڵێت، پێشتر تەنیا سەرنجی لەسەر هەڵەکانی خۆی بووە لە کاتی نواندندا، بەڵام ئەمجارە تێگەیشتووە کە چەندە کارێکی تۆکمە و سەرکەوتوو بووە.

کودرۆ ستایشی هەموو هاوکارەکانی کرد، بەتایبەت “Jennifer Aniston” و“Courteney Cox” و “David Schwimmer”، بەڵام جەختی لەوە کردەوە، ئەدای ماتیۆ پیری لە ڕۆڵی “Chandler Bing” بێوێنە بوو و هەمیشە دەیتوانی پێکەنین بخاتە سەر لێوی بینەران.

ئەو لەو بڕوایەدایە،“Friends”  تەنیا زنجیرەیەکی کۆمیدی نییە، بەڵکو بارودۆخێکی مرۆیی دەگمەنە کە لە کارە هاوچەرخەکاندا بەو شێوەیە دووبارە نابێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق.. پشووی فه‌رمیی جه‌ژنی قوربان ڕاگه‌یندرا

یاسین

Instagram کاتی ڤیدیۆی بەشی Reels زیاد کرد

یاسین

وەزیری نەوتی عێراق: 90%ـی پاڵپشتی بۆ بەنزینی هاورده کەم دەکرێتەوه

یاسین