zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ڕووسیا دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارات ڕاژبادینۆڤ کونسوڵی گشتیی نوێی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی و دۆستایەتی لەمێژینەی نێوان کوردستان و ڕووسیا کردەوە.

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتی ڕووسیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

کونسوڵی گشتی ڕووسیا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

یاسین

ڕووسیا: لە شەوێکدا 419 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیامان تێکشکاندووە

سەڵاح

78ـەمین خولی ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئێمی بەڕێوەچوو

ART