zagros news agency

تاران پشتگیری لە دەسپێشخەرییە چوار خاڵییەکەی چین دەکات

عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی، باڵیۆزی ئێران لە چین ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی پشتگیری خۆی بۆ دەسپێشخەرییە چوار خاڵییەکەی سەرۆکی چین دەربڕیوە، کە ئامانج لێی بەدیهێنانی ئاسایشی بەردەوام و گەشەپێدانی هاوبەشە لە ناوچەی کەنداوی فارس.
باڵیۆزی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە، 11-5-2026 لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هەڵوێستەی تاران لە میانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵاتدا دووپاتکراوەتەوە.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێن کە هەفتەی ڕابردوو، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی ڕاوێژ و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای چین سەردانی بەیجینگی کردبوو. عێراقچی دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین، دیدارەکەی بە “بنیاتنەر” وەسف کرد و ڕایگەیاند: “هەردوولا جەختیان لە مافی ئێران بۆ پاراستنی سەروەری و کەرامەتی نیشتمانی کردووەتەوە.”
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران دەستخۆشی لە پێشنیارە چوار خاڵییەکەی چین کرد بۆ پاراستن و بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
عێراقچی جەختیشی لەوە کردەوە کە تاران متمانەی تەواوی بە چین هەیە و هیوادارە ئەو وڵاتە بەردەوام بێت لە گێڕانی ڕۆڵە کاراکەی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە ململانێکان. وتیشی: “داوا لە چین دەکەین پشتگیری لە دروستکردنی چوارچێوەیەکی نوێ بۆ قۆناغی دوای جەنگ لە ناوچەکەدا بکات، بە جۆرێک کە هاوسەنگی لە نێوان گەشەپێدان و ئاسایشدا دروست بکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە مێرگه‌سۆر پاسێك وه‌رگه‌ڕا، 13 كەس بریندار بوون

سەڵاح

سیپان حەمۆ: هەرکەسێک هێرش بکاتە سەر کورد و سیمبولەکانی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت

یاسین

30 وولات كۆدەبنەوە بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز

گوران