zagros news agency

درێک ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها بە هەوادارێکی دەبەخشێت

راپەری کەنەدی درێک، سەردانی یەکێک لە هەوادارەکانی لە شاری نیویۆرک کرد و ئۆتۆمبێلێکی جۆری “Cadillac Escalade”ی پێشکەش کرد.

 

درێک گەشتی بۆ باکووری نیویۆرک کرد بۆ بینینی دروستکەری ناوەڕۆک کە بە “NYFlavaaa” ناسراوە، چونکە بەردەوام ڤیدیۆی منداڵەکانی بڵاودەکردەوە کاتێک گۆرانییەکانی درێکیان دەگوتەوە. درێک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەو ڤیدیۆیانە سەرنجیان ڕاکێشاوە و ویستوویەتی لە نزیکەوە بیانیبینێت.

 

لە کاتی سەردانەکەدا، درێک کاتێکی خۆشی لەگەڵ ئەو خێزانەدا بەسەر برد و پێکەوە گۆرانییان گوتەوە.

 

باوکی منداڵەکان ڕایگەیاند، ئەم کارەی درێک لەسەرووی چاوەڕوانییەکانی ئەوانەوە بووە و زۆر کاریگەر بووە. کچە بچووکەکەی ئەو خێزانەش بە جوانی گۆرانیی “Janice STFU”ی دەگوتەوە کە بووە هۆی ئەوەی ڤیدیۆکە بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو ببێتەوە.

 

ئەم دەستپێشخەرییەی درێک هاوکاتە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەلبومە نوێیەکەی بە ناوی “Iceman” کە لە 15ی ئایار بڵاوکرایەوە.

 

ئەلبومەکە چەندین بەرهەمی دیکە لەخۆ دەگرێت وەک “Janice STFU” و “HABIBTI” و “Maid of Honour”. گۆرانیی “Janice STFU” تەنیا لەبەر ناوی درێک ناوبانگی دەرنەکردووە، بەڵکو بەهۆی بەکارهێنانی موزیکی گۆرانیی “I Follow Rivers”ی هونەرمەند لیکی لی، سەرنجی زۆری بۆ خۆی ڕاکێشاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دهۆک شەڕی نازناو دەکات

یاسین

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبووەوە

سەڵاح

وەزارەتی دارایی رێژەی لێبڕینی خانەنشینی بڵاودەکاتەوە

یاسین